To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
ده‌كه‌وێتـه به‌شى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى عێراق. ژماره‌ى دانیشتووانى زیاتر لە شەش ملیۆن كه‌سه له هه‌ر چوار پاڕێزگای هه‌ولێر، سلێمانى,دهۆك و هەڵەبجە. سنووره‌كانى له رۆژئاوادا له‌گه‌ڵ سووریایه‌و، له رۆژهه‌ڵات ئێران و له باكووریش له‌گه‌ڵ توركیایه كه شوێنى به‌یه‌كگه‌یشتنى زه‌وییه بهپیتهكانهو، زنجیرهچیاكانى زاگرۆس و رووباره‌كانى دیجله‌و زێى گه‌وره‌و زێى بچووكى پێدا تێپەڕ ده‌بێت.
كوردستان رووبه‌ره‌كه‌ى ٥٠,٠٠٠ (په‌نجا هه‌زار) كیلۆمه‌ترى دووجایه: چوار ئه‌وه‌نده‌ى رووبه‌رى وڵاتى "لوبنان"هو له‌وڵاتى "هۆڵه‌ندا"ش گه‌وره‌تره.
زمانه‌كانى: زمانی كوردى، زمانى سه‌ره‌كییه؛ ئه‌وانی تریش بریتین له: توركمانى، عه‌ره‌بى، ئه‌رمه‌نى، له هه‌ندێ ناوچه‌شدا ئاشوورى.
هه‌ولێر پایته‌ختى كوردستانه‌و به‌دووریى ٣٥٠ كم ده‌كه‌وێته باكوورى "به‌غدا"ى پایته‌ختى عێراق.
هه‌ولێر گه‌وره‌ترین شاری كوردستانە، دوای ئەویش سلێمانى و دهۆك دێن.
له‌وه‌ته‌ى له‌ساڵى (١٩٩١)ه‌وه وه‌كو ناوچه‌ى دژه‌فڕین دیاری كراوه، هه‌رێمى كوردستان بهگهشهیهكى خێرادا تێ په‌ڕیوه. له‌وه‌ته‌ى پڕۆسه‌ى ئازادیى عێراقیشه‌وه له ساڵى ٢٠٠٣، زیاتر له ٦٥% ی ئه‌و گوندانه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه كه به ده‌ستى رژێمى "سه‌دام حوسێن"وێران كرابوون.
ئه‌و سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانییه‌ى كه به‌هۆى سیاسه‌تى به‌هێزی ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانهوههاتۆته كایه‌وه،سەرچاوەیه‌كی ئیلهامبەخش بووە بۆ عێراقێکی نوێ.
ئابووری:
یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان له مانگى ته‌ممووزی ساڵی ٢٠٠٦ په‌سه‌ند كرا.
١٤٥ پڕۆژه‌ى رێپێدراو په‌سه‌ند كراوه (مانگى یه‌كى ٢٠٠٩).
پرۆژەکە له‌رێگەی تەلەفریکەوە ، ناوچەی گەشتیاریی بێخاڵ، بە بنی چیای کۆڕەکەوە دەبەستێتەوە.
قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌یه‌كێك له كۆنترین قه‌ڵاكانی جیهان ده‌ناسرێت كه‌تا ئێستا ژیانى تێدا به‌رده‌وامه. مێژووى ئه‌و قهڵایهدهگهڕێتهوهبۆ هه‌زار ساڵ پێش زایین،
گۆمی فێڵا‌و ناوچەیەکهلە پەراوێزی چیای هەڵگورد-سەکران هەڵکەوتووە و دەریاچەیەکی ئەلپیی تەواو و بێکەموکوڕیی هەیە کە بە رواڵەت لە لێواری جیهاندایە.
دەکەوێتە تەنیشت زنجیرە چیای برادۆست؛ بە درێژایی شاخەکە، بە بەرزیی ٢٠٧٦ مەتر لە ئاستی دەریاوە.