To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
كاتى رۆیشتن و هاتن بۆ فڕۆكه‌خانه:
پێش ئه‌وه‌ى بگه‌یته فڕۆكه‌خانه، تكایه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه بۆ كاتى ده‌رچوونت له‌سه‌ر پسووڵه‌ى گه‌شته‌كه‌ت یاخود بلیته‌كه‌ت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا گهشتیارییهكهت یاخود ئۆفیسى هێڵه ئاسمانییهكهتهوه دابین كراوه.
به‌لایه‌نى كه‌م، ٢,٥ كاتژمێر به‌ر له كاتى رۆیشتنت، لە فڕۆكه‌خانه ئامادە بە.
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی ئەربیل شوێنی وەستانی گشتیی ئۆتۆمبێلی هەیە لە نزیک دەرگای چوونەژوورەوەی فڕۆکەخانە، کە دەتوانرێت لە یەک کاتدا 500 ئۆتۆمبێل لەوێ رابگیرێت.
شوێنى پێشوازى و هه‌ماهه‌نگى:
به‌ڕێزه‌وه داوا له میوانه‌كان ده‌كرێت كه له شوێنى پێشوازى و هه‌ماهه‌نگى بمێننه‌وه. تكایه بۆ وه‌رگرتنى ورده‌كارییه‌كان، پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانى ستافى خزمه‌تگوزارى و یاساى په‌یڕه‌وكراو له شوێنه‌كه‌دا.
تەكسیگرتن:
تەكسییهكانى فڕۆكه‌خانه، رۆژانه بۆ ماوه‌ى ٢٤ كاتژمێر، به داواكاریى پێشوه‌خته یاخود به په‌یوه‌ندیكردن له ماڵى خۆته‌وه یان له هۆتێلهكهتهوه، خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
خزمه‌تگوزارییه‌كان به هه‌رسێ زمانى (ئینگلیزی، كوردی و عه‌ره‌بی) دابین كراون.
كرێى رێگا:
كرێى ستانداردى رێگا له‌ناو شارى هه‌ولێره‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی ئەربیل و هەروەها بەپێچەوانەیشەوە، 25$ (بیست و پێنج دۆلار)ى ئه‌مریكییە.
پاسه‌كانى فڕۆكه‌خانه له نێوان خاڵى پشكنین له نزیك شوێنى تایبەتیان (گه‌ڕاج) و تێرمیناڵدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
بەڕێکەوتنی پاسه‌كان له خاڵى پشكنینه‌وه بۆ تێرمیناڵ، (٥ ) خولهك ده‌خایه‌نێ.