To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
پاسپۆرت، ڤیزه و...
به‌ر له تۆماركردنى بلیته‌كه‌ت، دڵنیا به له‌وه‌ى كه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ت هه‌یه كه پێویستن بۆ گه‌شته‌كه‌ت، وه‌كو: پاسپۆرت، ڤیزه، یان پشتگیریى تایبه‌ت به كوتانی دژبه نه‌خۆشییه‌كان. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ت به‌ته‌واوی پێ نه‌بێت، رێگه‌ت پێ نادرێت به فڕۆكه گەشت بکەیت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه قەرەبووی بلیتەکەت نه‌کرێته‌وه؛ بەڵام ئەگەر هات و گەشتەکەت ئەنجام دا و گەیشتیتە شوێنی مەبەست، رێگات پێ نادرێت راستەوخۆ بچیته ناو خاكى وڵاته‌كه‌وه و، راسته‌وخۆ به فڕۆكه دەنێردرێیتەوە بۆ شوێنى پێش گەشتەکەت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووی دا، له‌لایه‌ن هیڵه ئاسمانییه‌كه‌وه هیچ پاره‌یه‌كت بۆ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
رۆیشتن بۆ فڕۆكه‌خانه:
پێش رۆژى گه‌شته‌كه، دڵنیا به له زانینى دواترین كاتى تۆماركراو بۆ فڕینه‌كه؛ ئه‌ویش له‌سه‌ر پرۆگرامى گه‌شته‌كه‌ت چاپ ده‌كرێ و له‌گه‌ڵ بلێتهكه پێت ده‌درێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پرۆگرامى گه‌شته‌كه‌ت چاپ نه‌كرابوو، ئه‌وا په‌یوه‌ندى به كۆمپانیاى گواستنه‌وه، یان هێڵه ئاسمانییه‌كه‌وه بكه.
كاتێك كه چێك ئین دەكهیت و به خاڵه‌كانى ئاسایش‌دا تێ دەپهڕیت و پاسپۆرته‌كه‌ت پشكنرا، دە‌گه‌یته هۆڵى رۆیشتن. له‌بیر مه‌كه كه هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌مى بانگه‌شه‌ى گشتى (Airport info display) بانگه‌وازى كاتى جێهێشتنى فڕۆكه‌كان ناده‌ن .
چاودێریى بۆردى نیشانده‌رى گەشتە ئاسمانییه‌کان بكه (ئێستا به‌گشتى لە خواره‌وه‌ى شاشه‌ى تهلهڤزیۆنهكانه)؛ ئه‌م پێشاندهرانه، كاتى رۆیشتن بۆ ده‌روازه و بۆردینگ پێشان دەده‌ن. به‌رپرسیارێتیی گه‌یشتن بۆ ئه‌م شوێنه له كاتى خۆیدا، له ئه‌ستۆى خۆتدایه.
لە زۆربەی هۆڵەکانی رۆیشتندا، له شوێنی چاوه‌ڕێكردنی فڕۆكه، کافتریا و باڕ هەیە. ئاگادار به زۆر نه‌خۆیته‌وه، لە کاتێکدا چاوەڕێی گەشتەکەت دەکەیت! ئه‌گه‌ر كاپتنه‌كان وا هه‌ست بكه‌ن كه سه‌رخۆشیت، بۆیان هه‌یه رێگات پێ نه‌ده‌ن بچیته ناو فڕۆكه‌وه.
به‌مه‌ش مۆرى "بۆردینگى رێپێنه‌دراو" له‌سه‌ر بلیته‌كه‌ت دەدرێت و، له‌وانه‌یه هێڵه ئاسمانییه‌كانى تریش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ت نه‌دەن؛ هه‌روه‌ها پاره‌ى بلیتهكهیشت بۆ قه‌ره‌بوو نەكرێتهوه.
نرخی هه‌ر گه‌شتێكى ئاسمانى، به‌نده به زنجیره هۆكارێكه‌وه. هێڵى ئاسمانیی جیاواز، نرخى جیاوازیان هه‌یه بۆ هه‌مان گه‌شت. هه‌روه‌ها هێڵێكى ئاسمانی، نرخى جیاوازی هه‌یه بۆ شتێك كه پێ دەچێت هه‌مان به‌رهه‌م بێت. بۆ نموونه نرخه‌كه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ى كه چه‌ند زووتر بلیته‌كه‌ت تۆمار دەكهیت دەگۆڕێت، هه‌روه‌ها نرخه‌كه زۆرتر دەبێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات یان ویستت شوێنه بۆگیراوهكهت (شوێنه حجزكراوهكهت) بگۆڕى. "گه‌شتى كاتى ئه‌وپه‌ڕی قه‌ره‌باڵغى" (Peak Hour Flights) هه‌میشه گرانترن: زۆر له گه‌شته‌كان وه‌رزین و كرێی بلیته‌كان له كاته جیاوازه‌كانى ساڵدا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌گۆڕێت. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش هه‌ر كاتێك له ساڵ یان هه‌ر رۆژێك بێت و مه‌رجه‌كانى بلیته‌كه‌ت هه‌رچییه‌كیش بن، هێڵه ئاسمانییه‌كان به‌گشتی سه‌ربه‌ستن له دانانى نرخه‌كانیان. به شێوه‌یه‌كى گشتى حكومه‌ت نرخه‌كان دیاری ناكات.
هه‌تا به‌م دواییه‌ش هێڵه ئاسمانییه‌كان بۆ جانتای چێك-ئینكراوى راگیرا‌و له كۆگای ده‌ره‌وه‌ى كابینى فڕۆكه و جانتای راگیراوله كۆگای ناوه‌وه‌ى كابین، بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك به‌جودا و به‌خۆڕایی شوێنیان دابین دەكرد. به‌ڵام ئه‌مه له گۆڕاندایه؛ ئێستا پێویسته باج بده‌یت بۆ جانتای راگیرا‌و له كۆگاى ده‌ره‌وه‌ى كابین و، باجه‌كه‌ش له‌وانه‌یه زیاتر بێت ئه‌گه‌ر له فڕۆكه‌خانه بدرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه پێشتر بدرێت.
بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌ر ئه‌و نرخه به‌رزانه تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بیت، به‌ر له تۆماركردن یان ئاماده‌كردنى جانتاكانت، دڵنیا به له زانینی یاساكانی جانتاكان له‌و هێڵه ئاسمانییه‌ى كه دەته‌وێت گه‌شتی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
تێكچوونی گه‌شته‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دواخران
تێكچوونى گه‌شته‌كان وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دواخران یان پچڕانى په‌یوه‌ندى له نێوان گه‌شته‌كان (له گه‌شتی به‌ستراوه)، ده‌بێته هۆى ناله‌باری و بێزارییه‌كى زۆر. بەڵام گه‌شته‌كه به هه‌ر هۆیه‌كیش تێك بچێت، هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ قهرهبووكردنهوەی. له مه‌رج و راگه‌یه‌نراوه‌كانی گشت هێڵه ئاسمانییه‌كان هه‌یه كه، خشته‌كان و كاته‌كانی گه‌شته‌كان (ته‌نانه‌ت رێكهوتهكانیش) دڵنیا نین (سه‌دا سه‌د نین).
زۆربه‌ى هێڵه ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر "مه‌رجه‌كانی گشتیی گواستنه‌وه" دەڕۆن كه له‌لایه‌ن "كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى گواستنەوهى ئاسمانی" (Cancellation) International Air Transport Association) (IATA)ه‌وه رادەگهیهنرێت. ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ش، ماوە ماوه نوێ دەكرێته‌وه. له دواترین راگەیهندراودا سه‌باره‌ت به دۆخی هەڵوەشانەوە و دواخران، گه‌شتیاران مافی ئه‌وه‌یان پێ دراوه كه دواتر له هه‌مان هێڵی ئاسمانی، گه‌شتێكى دیكه‌یان بۆ رێك بخرێت (ئه‌م جاره‌یان به‌ته‌واوى به‌پێی خشته)، یان به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوو لا، گه‌شته‌كه به هۆكاری گواستنه‌وه‌ی تر بكرێت (به‌پێی ماوه‌ى دیاریكراو)؛ یانیش ئه‌وه‌تا كێشه‌كه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى پاره‌كه كۆتایی بێت. به‌ڵام ئاگادار به كه، پێویسته سوور بیت له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆت.
ئێستا بۆ چێك-ئینكردن بۆ گه‌شت زۆر شێواز هه‌ن، وه‌كو: له به‌رده‌م مێزى چێك-ئینكردندا، له رێگای
خزمه‌تگوزاریى خۆته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه، یان به شێوازى ئه‌لیكترۆنى له رێگاى ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنیى هێڵه ئاسمانییه‌كه‌وه. ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه كه له فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماده بیت و، بچیت بۆ دواوەی رێزى چاوهڕێكهران و، بلیت و پاسپۆرته‌كه‌ت نیشانى كارمه‌ندانی چێك-ئینكردن بده‌یت.
ئایا گه‌شته‌كه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى ئه‌وروپییه‌وه بووه، یان له فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بووه له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپاوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى یه‌كێك له وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا و، خۆت ویستۆته كه بۆردینگهكهت هه‌ڵوه‌شێته‌وه؟
له گه‌شتێكدا كه ژماره‌ی گه‌شتیاره ناونووسكراوهكان زیاتر بوو له رێژەی پێویست، ئه‌گه‌ر خۆت خۆبه‌خشانه تۆماركردنه‌كه‌ت (حجزكردنهكهت) هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، چه‌ند خاڵێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆت دەخرێنه روو، ئه‌گه‌ر هات و خۆت و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كان كۆك بن. له‌وانه‌یه به شێوه‌ى كۆبۆن (یان وه‌سڵ) چه‌ند شتێكت بۆ بكرێت.
یاساى "١١/٧/٢٠٠٦ EC" هه‌ندێك مافی تایبه‌ت ده‌دات به گه‌شتیارانی "خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت" و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه توانای جووڵانه‌وه‌ى ته‌واویان نییه له گه‌شتى ئاسمانی‌دا. ئه‌م یاسایه به دوو قۆناغ جێگای خۆى گرت له رێكه‌وتی ٢٦/٧/٢٠٠٧ و ٢٦/٧/٢٠٠٨. له یاسای ٢٦/٧/٢٠٠٧ رێسای گشتى ئه‌وه‌یه كه، نابێت ره‌زامه‌ندى نه‌كرێت له‌سه‌ر ناونووسكردن یان گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیارێكى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به مه‌به‌ستى گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك كه كار به یاسای تایبه‌ت به گه‌شتیارانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌وانه‌یه هێڵێكى ئاسمانى رێگا به ناونووسكردن یان بۆردینگى گه‌شتیارى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت نه‌دات، ئه‌گه‌ر پرسی سه‌لامه‌تی له گۆڕێ بێت، یان ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه‌یان دهرگهكانى زۆر بچووك بن.
هه‌ندێك جار هێڵه ئاسمانییه‌كان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ناتوانن گه‌شتیاران بگه‌یه‌ننه ئه‌و شوێنه‌ی كه له‌سه‌ر بلیته‌كه نووسراوه. ئه‌گه‌ر رێرِهوى گه‌شته‌كه‌ت تووشى گۆڕان هات، هێڵه ئاسمانییه‌كه پێویسته بتگهیهنیته شوێنى مه‌به‌ست كه له‌سه‌ر بلیته‌كه‌ت یان تۆماركردنه‌كه‌ت * نووسراوه و، بۆ ئه‌مه‌ش باجت لێ وه‌رناگیرێ. هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه هێڵه ئاسمانییه‌كه، گه‌شته‌كه به پاس رێك بخات یان داوات لێ بكات كه گه‌شته‌كه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بكه‌یت و پسووڵهكه بنێرى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
له‌وانه‌یه تووشى نائومێدى بیت كاتێك كه خزمه‌تگوزاریى ناو فڕۆكه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه چاوه‌ڕێت ده‌كرد، یان كاتێك داواى قه‌ره‌بوو ده‌كه‌یت. راستییه‌كه‌ی، هیچ یاسایه‌ك دانه‌نراوه كه به‌سه‌ر هێڵه ئاسمانییه‌كاندا بسه‌پێنێ كه چ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك له‌ناو فڕۆكه‌دا پێشكه‌ش بكه‌ن؛ هه‌روه‌ها له گرێبه‌ستى نێوان هێڵه ئاسمانییه‌كان و گه‌شتیارانیش خزمه‌تگوزاریى ناو فڕۆكه ئاماژه‌ى پێ ناكرێت. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هێڵه ئاسمانییه‌كان به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یان ئاماده نه‌بێت یان به‌پێى پێویست نه‌بێت، به‌رپرسیار نابن.
زۆر له هێڵه ئاسمانییه‌كان بۆ گه‌یشتن به دواترین شوێنى مه‌به‌ست، له شوێنێك تووشی گۆڕینى فڕۆكه ده‌بن. هه‌ندێك جار پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گه‌شتێك یان زیاتر له گه‌شتێك له هه‌مان هێڵى ئاسمانی دابمه‌زرێنرێت. هه‌ندێك جاریش له‌وانه‌یه زیاتر له هێڵێكى ئاسمانى، پێكه‌وه گه‌شته‌كه به كۆتا بهێنن. ئه‌گه‌ر به‌هۆى تێكچوونى حاڵه‌تى ئاسایی گه‌شتێك، گه‌شته‌كه‌ی ترت له‌ده‌ست دا، مافی جیاوازت پێ ده‌درێت به‌پێى ئه‌وه‌ى كه ئایا:
1: گه‌شته‌كانت به یه‌ك بلیت ئه‌نجام دەده‌ی؟
2: بلیتى جیاوازت هه‌یه بۆ هه‌ر گه‌شتێك؟
به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار جانتاكان ناگه‌نه شوێنى مه‌به‌ست یاخود ئه‌گه‌ر بشگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، له‌وانه‌یه زیانیان به‌ر كه‌وتبێت یان شتێكیان لێ ون بووبێت! ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووی دا، به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی مۆنتریال (MontrealConvention)، هێڵه ئاسمانییه‌كه به‌رپرسیار ده‌بێت له زیانه‌كه. به‌ڵام به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه به‌رزترین راده‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه، كه هێڵێكى ئاسمانى ده‌یكات، بریتییه له هه‌زار (SDR) (Special Drawing Rights) (مافی راكێشانی تایبه‌ت) بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه، كاتیش سنوورداره بۆ تۆماركردنی سكاڵا.
تێكچوونى گه‌شته‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دواكه‌وتن
تێكچوونى گه‌شته‌كان به‌هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دواخران یان پچڕانى په‌یوه‌ندى له نێوان گه‌شته‌كان (له گه‌شتی به‌ستراوه)، ده‌بێته هۆى ناله‌باری و بێزارییه‌كى زۆر. به‌ڵام گه‌شته‌كه به هه‌ر هۆیه‌كیش تێك بچێت، هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه. له مه‌رج و راگه‌یه‌نراوه‌كانی گشت هێڵه ئاسمانییه‌كاندا هه‌یه كه، هیچ گه‌ره‌نتی و دڵنیاییه‌ك نییه له خشته‌كان و كاته‌كانی گه‌شته‌كان (ته‌نانه‌ت رێكهوتهكانیش).
مه‌به‌ست له‌م ئامۆژگارییانه چۆنێتیى مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ى كه له‌وانه‌یه بێنه رێگات ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ت له جۆرى بێخشتهیه و به‌شێكه له گه‌شتێكى پشوو (package holiday)، یانیش ئه‌وه‌تا خۆى گه‌شتێكى ته‌واوه.
گه‌شتى بێخشته چ جۆره گه‌شتێكه؟
گه‌شته‌كان پۆلێن كراون بۆ گه‌شتى بێخشته (كه به‌گشتى كۆمپانیایه‌ك رێكی ده‌خات) و گه‌شتى به‌خشته و، پێویسته جۆرى گه‌شته‌كه‌ت دیارى بكه‌یت. هه‌روه‌ها پێویستیشه جیاوازیى نێوان هه‌ردوو جۆرى گه‌شته‌كان بزانیت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداری ئه‌وه بیت كه سكاڵا دژى كامه كۆمپانیا تۆمار بكه‌یت. ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ت له جۆری بێخشتهیه، ئه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت، نه‌ك هێڵه ئاسمانییه‌كه‌وه. به‌مه‌ش پێویسته گوێڕایه‌ڵى مه‌رج و راگه‌یه‌نراوه‌كانى كۆمپانیاى گه‌شته‌كه بیت و، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا ده‌تبه‌ستێته‌وه به مه‌رجه‌كانى گواستنه‌وه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌كه‌وه.
به‌گشتى، گه‌شتى بێخشته هه‌ندێك بنه‌مای سنووورداری ده‌بێت؛ بۆ نموونه گه‌شته‌كه له‌وانه‌یه جارێك یان دوو جار له هه‌فته‌دا، له رۆژانى دیاریكراودا و به‌گشتى بۆ شوێنى گه‌شتیاریى وه‌كو كۆستاسی ئیسپانیا ( Spanish Costas ) ساز بكرێت. ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه گه‌شتى بێخشته (هه‌ندێك جاریش به‌خشته) ساز ده‌كات، گه‌شته‌كه له جیاتى
كۆمپانیایه‌كى گه‌شتیارى یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گه‌شتیاری ساز ده‌كات و گه‌شته‌كه‌ش به هه‌مان فڕۆكه ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ندێك پێداویستیى تایبه‌تیت هه‌بێت كه پێویست بكات هێڵه ئاسمانییه‌كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی تایبه‌تیت بۆ
بكات، پێویسته له‌م باره‌یه‌وه، به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به پلاندانان بۆ گه‌شته‌كه‌ت بكه‌یت، له‌گه‌ڵ هێڵه ئاسمانییه‌كه یان كۆمپانیاى گواستنه‌وه‌كه‌دا قسه بكه‌یت.
ئه‌و هێڵه ئاسمانییه بۆ گه‌شته‌كه‌ت هه‌ڵبژێره، كه بتوانێت به باشترین شێوه پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانت بۆ دابین بكات.