To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
دەکەوێتە تەنیشت زنجیرە چیای برادۆست؛ بە درێژایی شاخەکە، بە بەرزیی ٢٠٧٦ مەتر لە ئاستی دەریاوە.
بەپێی ماڵپەڕی ئەلسترۆنۆمی، ئەشکەوتەکە دەکەوێتە نێوان دۆشەکی پانیی ٢٣ و، ١٣ خولەک لە رۆژهەڵاتەوە دوورە. جگە لەوەش دەرگای ئەشکەوتەکە لە رۆژدا دەڕوانێتە خۆر و، لە هەوای ساردی زستان لە باکوور پارێزراوە. ئەمەش بووەتە یەکێک لەو هۆکارانەی کە مرۆڤەکان ئەم شوێنەیان بۆ ژیان هەڵبژاردووە.
ڕووبەری ئهشكهوتی شانهدەر بە ١٢٨٢ مەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت. لە ساڵی ١٩٥١ شوێنەوارناس "سوولکی" پشکنینی بۆ ئهشكهوته کرد. لە ئەنجامدا ٩ ئێسکەپەیکەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە: منداڵێك، ژنێك، ئەوانی دیکەش هی پیاوان بوون. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم ئەشکەوتە ماوەی ٦٠ بۆ ٧٠ هەزار ساڵە مرۆڤ تێیدا نیشتەجێ بووە. ئەم مێژووە دەگەڕێتەوە بۆ دوا سەردەمی سەهۆڵبەندان (Firm) و، لە ماسیگر و کۆکەرەوەی خۆراک پێک هاتبوو. ئهوان مانگا و بەراز و ئاژەڵی تریان راو كردووه. سەرەڕای ئەوەش، ئاگر بۆ رووناکیی شەوانە و مەبەستی تر؛ خەڵوز و کۆفە (١٤ مەتر لەژێر زەوی).
ئێسکەپەیکەری چوارەم و شەشەم، بە گوڵ دەورە دراون و ئەمەش دەیسەلمێنێت کە یەکەم نەتەوە كه سەرنجی لەسەر گوڵ بووە، ناسراوە به "شارستانییەتی برادۆست".
پرۆژەکە لهرێگەی تەلەفریکەوە ، ناوچەی گەشتیاریی بێخاڵ، بە بنی چیای کۆڕەکەوە دەبەستێتەوە.
قهڵاى ههولێر بهیهكێك له كۆنترین قهڵاكانی جیهان دهناسرێت كهتا ئێستا ژیانى تێدا بهردهوامه. مێژووى ئهو قهڵایهدهگهڕێتهوهبۆ ههزار ساڵ پێش زایین،