To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
Decide which cookies you want to allow.
You can change these settings at any time. However, this can result in some functions no longer
being
available. For information on deleting the cookies, please consult your browser’s help
function.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
| ئیمەیڵ: | [email protected] |
| تەلەفۆن: | 9647518926907+ |
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ربیل به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام (هه‌موو رۆژانی هه‌فته/٢٤ كاتژمێر) له رێگه‌ی سه‌نته‌ری پزیشكیی ئاماده‌كراو به هه‌موو پێداویستییه‌كانییه‌وه و، هه‌روه‌ها به تیمی پزیشكیی راهێنراو، كه هه‌موو كاتێك ئاماده‌ن، ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه پێشكه‌ش ده‌كات:
بنكه‌ی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه:
- كلینیكی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان ده‌كه‌وێته فڕۆكه‌خانه‌ی كۆن و ٢٤ كاتژمێر له كاركردندایه به چه‌ندین جۆری خزمه‌تگوزاریی پزیشكی، وه‌كو: كلینیكی راوێژكاری، ته‌ندروستیی ده‌م و ددان، پشكنینی تاقیگه‌یی، فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی و دۆخه لهناكاوهكان وه هه‌روه‌ها پێكوتان (ڤاكسین).
له ستاف و كارمه‌ندانی هه‌ر به‌شێكی فڕۆكه‌خانه بپرسیت، ئه‌وان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به تیمی پزیشكییه‌وه بكه‌ن و، ئه‌وانیش ده‌سبه‌جێ ده‌گه‌نه لات.
ئەمبوڵانس:
- له دۆخه له‌ناكاو و كتوپڕه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه له رێگه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستیی پاڵپشت به ئەمبوڵانسهكان، له ئاماده‌باشیدایه.
- نه‌خۆشه‌كان به ئه‌مبوڵانس له خاڵی پشكنینه‌وه بۆ شوێنی سه‌فه‌ركردن ده‌گوازرێنه‌وه؛ هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، ئەمبوڵانسێک لەسەر ئەپرۆن ئاماده‌یه بۆ گشت كار و حاڵه‌تێكی پێویست.
ئۆفیسی هاتن (Arrival):
- تیمی ته‌ندروستیی ئۆفیسی هاتن (Arrival)، ئاماده‌یه بۆ پێدانی پێكوته‌ی دژی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌شتیارانی وڵاتانی تووشبوو به په‌تا.
- تیمی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه، بۆ زانینی پله‌ی گه‌رمیی گه‌شتیاران، به‌هۆی كامێرای گهرمپێو، پله‌ی گه‌رمیی له‌شیان ده‌پێوێت.
ئۆفیسی رۆیشتن (Departure):
- ئۆفیسی رۆیشتن (Departure)، له كاتی رووداوی كتوپڕ و، هه‌روه‌ها فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی له ناوچه‌ی سه‌فه‌ركردن، ٢٤ كاتژمێر خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كات.
- به‌ڵگه‌ی رێگه‌پێدان (یاخود راپۆرتی پزیشكی) له‌م حاڵه‌تانه‌دا پێویسته:
* كاتێك گومان هه‌بێت له‌وه‌ی كه گه‌شتیار، به‌هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه، بتوانێ به فڕۆكه سه‌فه‌ر بكات، وه‌كو: كاتی دووگیانی، نه‌خۆشیی تازه، نه‌شته‌رگه‌ری، پێكانه‌كان یاخود ناجێگیریی باری ته‌ندروستیی له‌ناكاو یان نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن.
* كاتێ كه گه‌شتیار ئه‌م پێداویستییه پزیشكییانه‌ی پێ بێت: ئۆكسجین، گوێزه‌ره‌وه، ئامێری پزیشكی.
- له‌باره‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك كه پێویستیی به رێگه‌پێدانی پزیشكی هه‌یه؛ زانیاری تەواو بخوێنەوە.
- نه‌خۆش له‌وانه‌یه پێویستیی به راپۆرتی پزیشكی پسپۆر هه‌بێت، كه تێیدا توانای گه‌شتكردنی نه‌خۆشه‌كه به فڕۆكه روون كرابێته‌وه، یان هه‌بوونی هه‌ر كێشه و ئاسته‌نگێك یان پێداویستییه‌كی تایبه‌ت به باری نه‌خۆشه‌كه، باس كرابێت.
- نموونه‌ی راپۆرته‌كان: کلیک لێرە بکە
هۆبه‌ی كاروباری یاسایی:
- هه‌موو كاره یاساییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ی یاسایی له خاوه‌ن "كۆمپانیا" باره خۆراكیانه‌ی كه‌وا له رێگای هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت پاش وه‌رگرتنی رێكاره ئیدارییه‌كان.
گشت كاروباری یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه ئه‌نجام ده‌دات، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ی یاسایی له خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌و باره خۆراكییانه‌ی كه‌وا له رێگه‌ی "هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی"یه‌وه، دوای وه‌رگرتنی رێكاره ئیدارییه‌كان رێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت.
هۆبەی فڕۆكه‌وانی:
- تایبه‌ته به سه‌رپه‌رشتیكردن و ئه‌نجامدانی هه‌موو پشكنینه پزیشكییه‌كانی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌وانی و به‌شی تاوه‌ری فڕۆكه‌خانه، له كاتی وه‌رگرتن و دووباره پشكنینی ساڵانەی كارمه‌ندان.
هۆبه‌ی پاراستنی ته‌ندروستی:
- سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌موو جۆره‌كانی پێكوته و چاودێریكردنی هاورده و هه‌نارده‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی، شیاو و گونجاون.
|
ده‌ستنیشانكردن |
رێگه‌ی پێ‌نادرێت بۆ گه‌شت |
ره‌زامه‌ندی پزیشكی پێویسته |
روونكردنه‌وه‌و ره‌زامه‌ندی بۆگه‌شت |
|
شێواوی(نادروستی)ی خوێن |
|||
|
كه‌مخوێنی(رێژه‌ی هیمۆگلۆبین) |
كەمترله 7.5 گرام |
7.5 بۆ 10 گرام |
ئهگهركهمخوێنیی كتوپر به‌هۆی خوێنبهربوونەوە بوو، پێویسته له دوای 24 كاتژمێر رێژه‌ی خوێن بپێورێت و، خوێنبهربوونەكه وه‌ستابێت. |
|
كه‌مخوێنیی داسی |
كەمتر له 10 رۆژ دوای دژوارییه‌كه Sickling crisis |
لە ماوه ی 10رۆژی دژوارییه‌كه |
10رۆژ دوای دژوارییه‌كه، ئه‌گه‌رهاتو جێگیر بوو |
|
شێواوی(نادروستی)ی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و سووری خوێن |
|||
|
سنگه‌كوژێ |
باری ناجێگیر و ژانی سنگ بە کەمترین ماندووبوون |
|
- -ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ژانی سنگیان زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، ده‌بێت راوێژ له‌گه‌ڵ پزیشكی تایبه‌تیان بكه‌ن بۆ زانینی توانایان بۆ گه‌شتكردن به فڕۆكه. - -پێویسته باری ته ندروستی جێگیر بێت له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئێشی سنگه‌كوژێ له كاتی پشوودا. - -پێویسته ده‌رمانی ته‌واوی له‌به‌رده‌ست بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نۆره‌ی سنگه‌كوژێ. |
|
مردنی شانه‌كانی دڵهماسوولكه(جهڵتهدڵ) |
له ماوه‌ی 10 رۆژ |
بۆ هه‌موو باره‌كان،4 هه‌فته دوای جه‌ڵته‌كه post-MI |
- -هەر دڵسستییەک؟ - -هەر دڵهكوتهیهك؟ - -هەر ئازارێكی سنگه‌كوژێ دوای جەڵته؟ - -ئایا قه‌باره‌ی دڵ، گەورهتره لە قه‌باره‌ی ئاسایی؟ - -هەر سنگهكوژێیهك پێش جەڵتهكه؟ ·ئه‌گه‌ر"نەخێر"ئاڵۆز نییه؛ بۆی هه‌یه‌دوای10 رۆژ گه‌شت بكات. ·ئه‌گه‌ر"بەڵێ"ئاڵۆزه، دهوهستێتە سه‌ر خه‌مڵاندنی بۆ هەر حاڵەتێک(جێگیری، ئه نجامی رایهڵكردن، پێشنیاری هاوهلیكردن)و... . |
|
دڵسستى(پەککەوتنی دڵ) |
دڵسستیى درێژخایه‌نی كۆنترۆڵنه‌كراو و دڵسستیی كتوپر |
ئه‌گه‌ر پێویستی بهدابینكرنی ئۆكسجین هه‌بوو له‌كاتی گه‌شتكردن |
- -ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كهدڵسستیى كۆنترۆڵنهكراویان هه‌یه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ پزیشكی تایبه‌تیان راوێژ بكه‌ن بۆ ئهوهیبزاننئایادهتواننبهفرۆكهگهشت بكهنیاننا. - -باری كۆنترۆڵكراو، ئه‌و باره‌یه كه نه‌خۆش ده‌توانێت به‌پێ بروات بۆ ماوه‌ی(50مه‌تر یان پێ)یاخود به پێپلیكانه سه‌ر كهوێتە ناو فڕۆكه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی، به‌بێ هه‌ستكردن بهههناسهسواری.به‌پێچه‌وانه‌وه،بۆی هه‌یه له‌ناو فڕۆكه پێویستی بهئۆكسجین بێت. |
|
قه‌سته‌ره‌ی دڵ له‌گه‌ڵ بێتۆردانان(شه‌به‌كه) |
له ماوه‌ی 3 رۆژ |
كه‌متر له 7 رۆژ |
باره سەرپشککراوە نائاڵۆزهكان ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن دوای: - ·3رۆژ بێتۆردانان(شه‌به‌كه). - ·5رۆژ له‌گه‌ڵ تۆردانان. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ به‌كردنه‌وه‌ی سنگ |
له ماوه‌ی 10 رۆژ |
هه‌مووی ره‌زامه‌ندیی پزیشكی ده‌وێت 10 -21 رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری |
ده‌توانێت گه‌شت بكات له دوای 10 رۆژ،ئه‌گه‌ر هات و هیچ ئاڵۆزییه‌كى نه‌بوو. |
|
نارێكی لێدانی دڵی ترسناك(نۆره‌دڵێ) |
له ماوه‌ی 7 رۆژ |
كه‌متر له 21 رۆژ |
نارێكیی لێدانی دڵی بێوه‌ی ناگرێته‌وه. |
|
ئاوبەندیی سییه‌كان |
چاره‌سه‌رنه‌كراو |
كه‌متر له 21 رۆژ |
ده‌بێت چاره‌سه‌ری ته‌واوی ئاوبەندیی سییه‌كان و ئه‌و بارانه‌ی لهگهڵیدایهكرابێت. |
|
نەخۆشییە زگماكییه‌كانی دڵ |
|
هه‌موو باره‌كان |
پێویسته دابینكردنی ئۆكسجین له‌هه‌موو بارێكدا لەبەرچاو بگیرێت. |
|
وێناكرنى بۆریی خوێن |
كه‌متر له 24 كاتژمێر |
|
دوای 24كاتژمێر ده‌توانێت گه‌شت بكات، ئه‌گه‌ر باری پێشووترى كه‌سه‌كه جێگیربێت. |
|
دانانی رێكخه‌ری لێدانی دڵ |
له ماوه‌ی 2 رۆژ |
له ماوه‌ی 7 رۆژ |
دوای 24كاتژمێر ده‌توانێت گه‌شت بكات - ئه‌گه‌ر باری پێشووترى - كه‌سه‌كه جێگیربێت |
|
دانانی رێكخه‌ری لێدانی دڵ |
له ماوه‌ی 2 رۆژ |
له ماوه‌ی 7 رۆژ |
گه‌شتكردن به‌فرۆكه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی دوای ئه‌و رێكاره، به هۆكاری زیادبوونی مه‌ترسیی توشبوون بهخوێنمهیین داده‌ندرێت. |
|
خوێنمه‌یین له خوێنهێنه‌ره قووڵه‌كان |
كاتێك چالاك بێت |
له‌باری دڵنیابوون یان گومانكردن، ره‌زامه‌نديی پزیشكی پێویسته. |
پابەند بێت بە وەرگرتنى ده‌رمانی دژی خوێنمه‌یین. |
|
گیرانی خوێنبەری سییه‌كان |
له ماوه‌ی 4 رۆژ به ده‌مه‌وانه |
كه‌متر له 21 رۆژ |
دوای 5 رۆژ ده‌توانێت گه‌شت بكات، stable on .ئه‌گه‌ر پابەند بێت بەوەرگرتنى ده‌رمانی دژی خوێنمه‌یین |
|
حاڵەتەکانی لووت وقورگ و گوێ |
|||
|
هه‌وكردن له‌گوێ و گيرفانەکان (جیوب)ی لووت |
لهحاڵەتی كتوپر و له‌كاتی له‌ده‌ستدانی كاری كه‌ناڵی ئۆستاكی |
|
نه‌خۆش ده‌بێت بتوانێت گوێیه‌كانی به‌رێگه‌ی"ڤاڵساڵڤا"كارا بكات. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی گوێی ناوه‌ند |
كه‌متر له 10 رۆژ |
10-14 رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری |
10رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری،ده‌توانێت گه‌شت بكات.
|
|
نه‌شته‌رگه‌ریی لێکردنەوەی ئاڵووه‌كان |
كه‌متر له 5 رۆژ |
ته‌نیا كاتىبوونی ئاڵۆزییه‌كان |
6 رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری، ده‌توانێت گه‌شت بكات. |
|
شه‌ویلاگی به‌ته‌ل به‌ستراو |
ئه‌گه‌ر هات و هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ نه‌بوو |
بوونی ته‌ل |
پێویسته نه‌خۆش یان هاوه‌ڵه‌كه‌ی، له‌توانایدا بێت كه له‌كاتی پێویست تهلهكهبكاتهوه. |
|
حاڵەتەکانی چاو |
|||
|
له‌یزه‌ری کۆرنیاى چاو، نه‌شته‌رگه‌ریی ئاوی سپی یان نهشتهرگهريی تر |
كه‌متر له 24 كاتژمێر |
1-3رۆژ |
دوای 1 رۆژ ده‌توانێت گه‌شت بكات. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی جیاكردنه‌وه‌ی تۆری چاو |
كه‌متر له 10رۆژ |
1-10رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری |
10رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری، ده‌توانێت گه‌شت بكات. |
|
بڕینی ناو چاو |
كه‌متر له7 رۆژ |
كه‌متر له 14 رۆژ |
پێویسته هیچ گازێك له تۆپه‌ڵی چاو نه‌مابێت. |
|
نه‌شته‌رگه‌ری ناو چاو |
كه‌متر له 6 رۆژ |
زياتر له 7 رۆژ |
پێویسته هیچ گازێكی لێدراو له تۆپه‌ڵی چاو نه‌مابێت، بۆ نموونه: ·ده‌رزی لێدانیSF6 ،پێویستی به‌دوو هه‌فته‌یه . ·بۆC3F8 پێویستی به شه‌ش هه‌فته‌یه‌و، هه‌روه‌ها پێویستی به‌راپۆرتی پزیشكی چاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ئایا ده‌توانێ به فرۆكهگهشت بكات یان نا. |
|
حاڵەتەکانی كۆئه‌ندامی هه‌رس |
|||
|
خوێنبه‌ربوون له كۆئه‌ندامی هه‌رس |
كه‌متر له 24 كاتژمێر دوای خوێنبه‌ربوون |
1-10رۆژ دوای خوێنبه‌ربوون |
- -پێویستهخوێنبهربوونهكهبهتهواوی وه‌ستابێت. - -رێژه‌ی هیمۆگلۆبین په‌سند بێت بۆ گه‌شتكردن. - -پێویستهمهترسیی روودانی دووبارهخوێنبهربوون شیبكرێتهوهو په‌سند بێت. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره له‌سك وه‌كو:لێکردنەوەی ریخۆڵه،لێکردنەوەی منداڵدان، نه‌شته‌رگه‌ریی گورچیله‌و... |
كه‌متر له 10رۆژ |
1-10رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری |
ئه‌گه‌ر هیچ ئاڵۆزییه‌ك نه‌بێت، دوای10 رۆژ ده‌توانێت گه‌شت بكات.
|
|
لێکردنەوەی ریخۆڵه‌كوێره |
كه‌متر له 4 رۆژ |
ته‌نیا كاتىبوونی ئاڵۆزییه‌كان |
ئه‌گه‌ر هیچ ئاڵۆزییه‌ك نه‌بێت، دوای 4رۆژ ده‌توانێت گه‌شت بكات. |
|
نه‌شته‌رگه‌ری بە"ناوسكبین" (پشكنین)/ (تنظير البطن) |
كه‌متر له 24 كاتژمێر |
|
په‌سنده دوای 24كاتژمێر ئه‌گه‌ر هیچ گازێك نه‌مابێت. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی ناوسكبینی،چاره‌سه‌ری وه‌كو: نه‌شته‌رگه‌ریی لێکردنەوەی توورەکەی زراو |
كه‌متر له 4 رۆژ |
1-10رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌ری |
ده‌بێت ناوسك به‌تاڵ بێت له‌هه‌موو گازهتێكراوهكان. |
|
تووره‌كه(كیس)ی كۆڵۆستۆمى |
|
|
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كهكيسی كۆڵۆستۆمی به‌كاردێنن، هیچ مه‌ترسییه‌كی زیاتریان له‌سه‌ر نییه؛هه‌رچه‌نده هه‌ڵئاوسانی ریخۆڵه‌كان هۆكارێكه بۆ زیادبوونی ده‌رچوون، بۆیه پێویستهتوورهكهی قه‌باره گه‌وره به‌كاربێنن. |
|
نه‌خۆشییه‌گوازراوه‌كان |
|||
|
نه‌خۆشییه‌گوازراوه‌كان |
له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا ده‌بێت مەترسیى بڵاوکردنەوەى |
|
نەخۆشییەکەی نەبێت. |
|
مێكوته |
كاتێك برینی چالاك هه‌بێت |
|
ده‌توانێت گه‌شت بكات كاتێك هه‌موو برینه دیاره‌كانى وشك بووبن و قه‌تماغه‌یان هه‌بێت. |
|
حاڵەتەکانی مێشك وده‌مار |
|||
|
گه‌شكه/فێ |
كه‌متر له 24 كاتژمێر دوای گه‌شكه‌گرتن یان باری ناجێگیر |
ئه‌گه‌ر پێش24 كاتژمێر له‌گه‌شته‌كه‌ی، نۆرهگهشكهی هه‌بوو. |
ده‌بێت جێگیر بێت له‌سه‌ر ده‌رمان. |
|
جه‌ڵته‌ی مێشكی تێپهریو |
2 رۆژ یان كه‌متر |
دوای2 رۆژ له‌گه‌ڵ پشكنینه پێویسته‌كان |
|
|
جه‌ڵته‌ی مێشك |
كه‌متر له3 رۆژ جه‌ڵته‌ی مێشك |
له ماوه‌ی10رۆژدا |
- -ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستیی ئاڵۆز نه‌بێت، ده‌توانێت دوای10رۆژ گه‌شت بكات. - -ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵێك گه‌شت بكات. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی ناوكاسهی سه‌ر(كردنه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر) |
كه‌متر له 10رۆژ |
10-21رۆژ |
- -ناتوانێت گه‌شت بكات له ماوه‌ی10رۆژ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه. - -ئه‌گه‌ر كه‌للـه‌ی سه‌ر به‌تاڵ بێت له‌هه‌وا، ده‌توانێت گه‌شت بكات. |
|
لێکردنەوەی په‌ره‌كانی بربره‌و لێکردنەوەی خه‌پله‌ی نێوان بربرهكان |
كه‌متر له 3 رۆژ |
5رۆژ |
|
|
دووگیانی و منداڵی تازه‌له‌دایكبوو |
|||
|
دووگیانیی تاك-کۆرپەڵە |
دوای36هه‌فته واته35هه‌فته‌و) 6رۆژ) |
ههرئاڵۆزییهك |
پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی نیيهپێش36هه‌فته، ،ته‌نیا له‌كاتی بوونی ئاڵۆزی نەبێت ، به‌ڵام دوای هه‌فته‌ی28، راپۆرتی پزیشكی پێویسته |
|
دووگیانیی فرهکۆرپەڵە |
دوای32 هه‌فته (واته31هه‌فته‌و 6رۆژ) |
ههرئاڵۆزییهك |
پێویستی به ره‌زامه‌ندی نیيه پێش 32هه‌فته،ته‌نیا له‌كاتی بوونی ئاڵۆزی نەبێت، به‌ڵام دوای هه‌فته‌ی 28، راپۆرتی پزیشكی پێویسته. |
|
له‌بارچوون (هه‌ره‌شه‌لێكراو یان ته‌واو) |
له‌گه‌ڵ خوێنبه‌ربوونی چالاك |
له ماوه‌ی7 رۆژ له‌خوێنبه‌ربوون |
ده‌بێت باری ته‌ندروستیی جێگیر بێت، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی خوێنبه‌ربوون و ئازار له‌دوا24 كاتژمێر به‌لایه‌نی كه‌م |
|
منداڵی تازه له دایكبوو |
كه‌متر له 48 كاتژمێر |
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می پاش له‌دایكبوون |
منداڵی ته‌ندروست ده‌توانێت دوای48كاتژمێر گه‌شت بكات، به‌ڵام به‌باشتر ده‌زانرێت كه‌دوای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م، گه‌شت بكات. |
|
حاڵەتەکانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان |
|||
|
هه‌ناسه‌توندی(ره‌بۆ) |
كه‌متر له 48 كاتژمێر پاش نۆره‌ی به‌هێزی هه‌ناسه‌توندی |
|
- ده‌بێت باری ته‌ندروستیی جێگیر بێت و ده‌رمانی پێویستی له‌به‌رده‌ست بێت. - تكایه ئاگاداربه: رێگه نادرێت ئامێری هه‌ڵماندن(تبخیر)ی سوركراوه(كراوه؟)له فڕۆكه‌دا به‌كار بهیندرێت. - ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێت بۆ ماوه‌ی (50مه‌تر)بروات، بێئه‌وه‌ی تووشی هه‌ناسه‌توندی بێت، ئه‌وا ترسی ئهوهههیهكهكهسهكهنهتوانێت له‌ناو فرۆكه به‌رگه‌ی كەميی ئۆكسجین بگرێت. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی سنگ |
كه‌متر له 10رۆژ |
كه‌متر له 28 رۆژ |
ئه‌گه‌رهیچ ئاڵۆزییه‌كى نەبوو، ده‌توانێت دوای10رۆژ گه‌شت بكات. |
|
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وا له‌نێوان سییهپۆشهر و دیواری سنگ |
كه‌متر له 14رۆژ دوای گه‌رانه‌وه‌ی قەوارەى سییه‌كان به‌ته‌واوی |
پاش8-21 رۆژ له‌گه‌رانه‌وه‌ی قەوارەى سییه‌كان به‌ته‌واوی، كاتێك به‌داخراوی چاره‌سه‌ر كرابێت. |
- تا14رۆژ دوای گه‌رانه‌وه‌ی قەوارەى سییه‌كان به‌ته‌واوی، كاتێك به‌داخراوی چاره‌سه‌ر كرابێت، ناتوانێت گه‌شت بكات. - له‌كاتی بوونی بۆری له‌دیواری سنگ، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵی پزیشكی گه‌شت بكات، له‌هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر هیچ بارێكی تری رێگر لە ئارادانه‌بێت، له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كان. |
|
بۆری له‌دیواری سنگ |
|
|
ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵی پزیشكی گه‌شت بكات، له‌هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر هیچ بارێكی تری، رێگر لە ئارادانه‌بێت له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كان. |
|
هه‌وكردنی سییه‌كان |
كتوپر بێت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌كان |
|
ده‌توانێت گه‌شت بكات له‌كاتی: - -چاره‌سه‌ری ته‌واو - -بوونی نیشانه‌كان له‌تیشكی سینی؛ پێویستهنەخۆش نيشانەی . نەخۆشيیهکە نه‌بێت - -تووشكه‌ر(گوێزه‌ره‌وه)نه‌بێت. |
|
نهخۆشییهدرێژخایهنهكانی سییه‌كان، سییه‌ئاوسان، به‌ریشاڵبوونی سییه‌كان و، كۆبوونه‌وه |
· -شینبوونه‌وه سه‌ره‌رای دابينكردنى ئۆكسجین. · -ئاڵۆزکاریی نوێ و چاره‌سه‌رنه‌كراو. |
· كاتێك ناجێگیر بێت، یان لاوازیی به‌رگه‌گرتن له‌كاتی جووڵە. · له ماوه‌ی7 رۆژ له بوونی ئاڵۆزکاریی نوێ. |
-ده‌توانێت له‌و بارانهداگهشت بكات: - -به‌رگه‌گرتنی رۆیشتن بۆ زیاتر له50مه‌تر به‌بێ هه‌ناسه‌توندی. - -باری گشتیی ته‌واو بێت. - -گه‌رانه‌وه‌ی ته‌واوی ته‌ندروستی له‌كاتی بوونی هۆكاری خراپكه‌ری نوێی. -له‌وانه‌یه له‌كاتی گه‌شت به‌فرۆكه، ئۆكسجین پێویست بێت. |
|
نه‌خۆشیی سیل |
چاره‌سه‌رنه‌كراو یان له ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردن |
دوای دوو هه‌فته به لای كه‌مه‌وه له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو و،هیچ نيشانەیەکی نەخۆشییهكەی نه‌بێت. |
|
|
شێرپه‌نجه |
- -له‌ژێر چاره‌سه‌ری چالاكدا بێت (تیشكی یان كیمیاوی). - -كۆبوونه‌وه‌ی شله له په‌رده‌پۆشی سییه‌كان. - -هه‌ناسه‌توندی. |
نه‌بوونی هیچ نيشانەیەک |
خوێن كۆكینی به‌هێز، رێگرهلهگهشتكردن به‌فرۆكه. |
|
شێواویى زگماکی لهخوێنبهر و خوێنهێنه‌ره‌كانی سییه‌كان |
له‌كاتی كه‌مبوونی توندی ئۆكسجین(SPO2 كه‌متر بێت له80%). |
|
|
|
ئێسك و شكان |
|||
|
گهچكردنی ته‌واو بۆ شكان(گهشتهكهزیاتر بێت له2كاتژمێر) |
كه‌متر له 48 كاتژمێر دوای پێکران(شكان) |
زیاتر له 48 كاتژمێر |
ده‌بێت رێژه‌ی خوێن گونجاو بێت(كه‌مترنه‌بێت له7.5گرام)، كاتێك ئێسكی حه‌وز یان ران شكابێت. |
|
گهچكردنی ته‌واو بۆ شكان(گهشتهكهكهمتر بێت له2كاتژمێر) |
كه‌متر له 24 كاتژمێردوای پێکران(شكان) |
|
|
|
نه‌شته‌رگه‌ریی شكانی په‌له‌كانی خواره‌وه |
كه‌متر له 7 رۆژ |
|
به‌هۆی زیادبوونی ترسی روودانی خوێنمه‌یین. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی جومگهبینی |
كه‌متر له 5 رۆژ |
|
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه ته‌مه‌نی له40ساڵ كه‌متر بێت و باری جێگیر بێت، دوای2رۆژ ده‌توانێت گه‌شت بكات. |
|
نه‌شته‌رگه‌ریی گۆرینی جومگه‌كان |
كه‌متر له2 هه‌فته |
|
· باشتر وایهدوای6ههفتهگهشت بكات بۆ خۆپاراستن له‌روودانی خوێنمه‌یین (له‌نه‌شته‌رگه‌ریی گۆرینی جومگه‌ی سەری ران، ترسی خوێنمه‌یین زیاتره). · -باشتر وایه نهخۆشهكهبه پاڵكهوتوویی گه‌شت بكات.
|
|
کۆئەندامی میزەرۆ |
|||
|
نەشتەرگەریى پرۆستات |
|
دوای ٣ رۆژ |
لەکاتی بوونی سۆندەى میز، پێویستە کیسی میز روون بێت و خۆینی تێدا نەبێت. |
|
نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە(بەردی گورچیلە، توورەگەى گورچیلە و...) |
|
دوای ٧ رۆژ |
|
|
لەکاتی بوونی سۆندەى میز، |
پێویستە کیسی میز روون بێت و خۆینی تێدا نەبێت. |
سۆنده‌ی میزی سهرئێسکی مووسڵدان |
له‌كاتی بوونی خوێن |
|
چه‌ند حاڵەتێکی جۆراوجۆر |
|||
|
سووتان |
· -ئه‌گه‌ر شۆك بێت. · -هه‌وكردنی به‌ربڵاو. · -سووتانی زیاتر له 20% له رووی له‌ش. |
له ماوه‌ی7 رۆژ له‌سووتان یان چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری. |
پێویستهباری ته‌ندروستیی جێگیر بێت و له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ترهوهتهندروست بێت. |
|
هه‌ستیاریی توند یان كوشنده |
|
كاتێك هه‌ر رێوشوێنیکى تایبه‌تی پێویست بوو. |
پێویستهگهشتیار،ده‌رمانی گونجاوی لابێت و بتوانێت به‌كاریبهێنێت. |
|
رێژه‌ی ئۆكسجین له‌خوێن |
كه‌متر له80% (كاتێك راپۆرتی پزیشكی پسپۆری چاره‌سه‌ركه‌ری پێنه‌بێت) |
كه‌متر له90% |
|
|
پیتاندنی ده‌ره‌كی بۆ بلورهمنداڵ |
|
|
گونجاوترین كات بۆ گه‌شت له‌نێوان - هه‌فته‌ی20-32ی دووگیانیدایه. |
|
پاڵه‌په‌ستۆی خوێن |
كاتێك پاڵه‌په‌ستۆی خواره‌وه‌ی خوێن(پاڵه‌په‌ستۆی خاوبوونه‌وه)، زیاتر بێت له 110 ملم جیوه. |
|
|
|
ئه‌و حاڵه‌ته پزیشكییانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستیان به ره‌زامه‌ندیی پزیشكی نییه، به مه‌رجێك بارى ته‌ندروستیی جێگیر بێت و پێویستی به یارمه‌تيی تایبه‌ت نه‌بێت:
- •نه‌خۆشيی شه‌كره (كاتێك نه‌خۆشه‌كه‌یان هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌رمان و پێداویستیی گونجاوی لابێت و بتوانێت به‌كاریان بهێنێت). - به‌رزيی رێژه‌ی كۆلسترۆڵ. - هه‌وكردنی جومگه‌كان. - پهلهدهستكردهكان. - كانیولا له خوێنهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان. |
|||
هۆبەی پاراستنی تەندروستی
هۆبەى پاراستنى تەندروستى، بە یەکێک لە هۆبە گرینگەکانى سەربە "بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستیى فڕۆکەخانە" دەژمێردرێت و لەم بوارانە کار دەکات:
١. سەرپەرشتیکردنى هێنان و بردنەدەرەوەى خۆراک.
٢. چاودێریکردنى بیرەکانى ئاوى ناو فڕۆکەخانە.
٣. چاودێریكردنى چێشتخانە و کافتریاکان.
هێنان و ناردنەدەرەوەى خۆراک:
هۆبەکەمان سه‌رپه‌رشتیی هێنان و بردنەدەرەوەی هەموو جۆرە خۆراکێکى مرۆیی ده‌كات، بە سیستەمێک کە دەتواندرێت بەم شێوەیەى خوارەوە کورت بکرێتەوە :
ا) خۆراکى تایبەت (شخصی):
ئەمەش ئەو خۆراکانە دەگرێتەوە کە گەشتیار لە کاتى هاتن یان رۆیشتنیدا لەگەڵ خۆی هەڵی دەگرێت و، بۆ خواردنى تایبەتی خۆی و خێزانى بەکار دێت و نافرۆشێتەوە. ئەم خۆراکانە هەر لەناو فڕۆکەخانە پشکنینى فیزیایى بۆ دەکرێت (تام و رەنگ و بۆن و ماوەى بەسەرچوونى) و پاش دڵنیابوون، رێگەی پێ بدرێت، ئەوە ئەگەر خۆراکەکە لە نێوان (١ – ٥٠) کگم بێت؛ ئەگەر بڕی خۆراکەکەش زیاتر بێت لە (٢٠) کگم، ئەوا پاش پشکنینی فیزیایى لە هۆبەى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەڵێننامە لە خاوەنەکەى وەردەگیرێت کە تیایدا بەڵێن دەدات خۆراکەکە نافرۆشێتەوە.
ب) خۆراکى گشتى:
ئەمەش ئەو خۆراکانە دەگرێتەوە کە بەمەبەستى بازرگانیکردن دههێندرێتە ناو هەرێمى کوردستان (لە رێی فڕۆکەخانەی ئەربیل). بەر لە هێنانى ئەم جۆرە خۆراکانەش، پێویستە بازرگانەکان سەردانى هۆبەکەمان یاخود بەشی چاودێریی خۆراک لەناو "دیوانى وەزارەتی تەندروستی" یاخود "تاقیگەی ناوەندیی هەولێر" بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى زانیاریى تەواو بۆ ئەو بەڵگەنامە و مەرجانەی، پێویست دەکات خۆراکەکان تێیاندا هەبێت.
گرنگترین ئەو بەڵگەنامانەش بریتین لە:
١. بەڵگەنامەی شوێنی دروستکردن (به‌رهه‌مهێنان).
٢. بەڵگەنامەی تەندروستی.
٣. راپۆرتی شیکاری بۆ ئەو ماددە سەرەتاییانەى کە دەچنە پێکهاتەی خۆراک و، هەروەها بۆ ئەو خۆراکانەی کە لە تایبەتمەندیی عێراقیدا نییە.
٤. پێویستە ماددە خۆراکییەکان هەردوو رێكه‌وتی دروستکردن و بەسەرچوونی بەروونی و بە شێوەی لێزەرى، لەسەر نووسرابێت.
٥. هەروەها پێویستە لەسەر کارتۆن یان قوتوو، یان بەرگی ماددە خۆراکییەکە پێکهاتەى خۆراکەکە بە زمانێکى ناسراو (کوردی یان عەرەبی یان ئینگلیزی) نووسرابێت.
پاش دڵنیابوون لە بەڵگەنامەکان، نموونەی لێ وەردەگیرێت و بەمەبەستی پشکنین، رەوانەی تاقیگەى ناوەندیى هەولێر دەکرێت. دواى گەڕانەوەی ئەنجامى پشکنینەکان ئەگەر لەگەڵ تایبەتمەندیى عێراقیدا بگونجێت، ئە وا رێگەی پێ دەدرێت؛ بەپێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ تایبەتمەندیی عێراقیدا گونجاو نەبوو، ئەوا دوو رێگا دەخرێتە بەردەم خاوەنی خۆراکەکەی، ئەوانیش بریتین لە:
ا. گەڕاندنەوەی خۆراکەکە بۆ سەرچاوەکەى (ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووه).
ب. بەمەبەستى لەناوبردن (تەلەفکردن)ى خۆراکەکە، داواکارییەک پێشکەش دەکات.