To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
قه‌ڵاى هه‌ولێر به یه‌كێك له كۆنترین قه‌ڵاكانی جیهان ده‌ناسرێت كه تا ئێستا ژیانى تێدا به‌رده‌وامه. مێژووى ئه‌و قه‌ڵایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار ساڵ پێش زایین، له سه‌رده‌مى سۆمهڕییهكان پێى ده‌گوترا "ئه‌ربائیللۆ"، واته "چوارخواوهند"؛ چونكه جێگاى په‌رستن بوو و، هه‌روه‌ها په‌یكه‌رى خواوهندێكى تێدایه.

قه‌ڵای هه‌ولێر شوێنێك بووه بۆ خواپه‌رستی؛ هه‌روه‌ها پهرستگایهكیشى تێدایه كه هى "عه‌شتار"ى خواوه‌نده و، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ئاشوورییه‌كان. ئه‌م قه‌ڵایه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان. شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى هه‌یه و رووبه‌ره‌كه‌ى ١١٠ هه‌زار مه‌ترى دووجایه. به‌رزییه‌كه‌ى له ئاستى رووى ده‌ریا ٤٣١ مه‌تره و له ئاستى دهوروبهرهكهیشیدا (٢٨-٣٢) مه‌تره. سێ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیى چوونه‌ژووره‌وه‌ى هه‌یه. قه‌ڵا له‌سێ گه‌ڕه‌كى سه‌ره‌كى پێك دێت كه بریتین له: سه‌را، تۆپخانه و ته‌كیه)؛ هه‌روه‌ها مزگهتێكى كۆن و گه‌رماوێكى كۆنى میللیشى له‌سه‌ره.
پرۆژەکە له‌رێگەی تەلەفریکەوە ، ناوچەی گەشتیاریی بێخاڵ، بە بنی چیای کۆڕەکەوە دەبەستێتەوە.