To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
كاتێك ده‌گه‌یته فڕۆكه‌خانه‌ى نێودەوڵەتیی ئەربیل، به‌هۆى به‌رزكه‌ره‌وه (مه‌سعه‌د) یان قادرمه‌ى كاره‌بایى، نهۆمێك سه‌ر كه‌وه بۆ گه‌یشتن به شوێنى نشینگه. بۆ هاتنه ناو هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر گه‌شتیارى ناوخۆ نه‌بیت یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیت نه‌بێت، ڤیزه و پاسپۆرتى پهسندكراوت پێویسته.
بۆ ڤیزه (ئه‌گه‌ر رێپێنه‌دراو بوو)، تكایه بڕۆ بۆ نزیكترین باڵیۆزخانه‌ى عێراقی، بۆ پێداویستییه‌كانى ڤیزه و پڕۆسه‌ى پێشكه‌شكردن. نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه ڤیزه‌ى عێراقى دابین ناكات، به‌ڵام ده‌توانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێنمایى به گه‌شتیاران بدات. بۆ ئامۆژگارى و رێنماییه‌كان له‌سه‌ر ڤیزه، تكایه به‌م ئیمه‌یله په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه بكه: [email protected]
ئه‌گه‌ر حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ت رێنمایى تایبه‌تى هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شتكردن بۆ كوردستان یان عێراق، تكایه به‌ر له‌وه‌ى پلانى گه‌شتكردنت دابنێیت بۆ هه‌ولێر، له‌باره‌ى پڕۆسه پێویسته‌كانه‌وه پرس و راوێژ به وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ت بكه.