To make this site work properly, we sometimes place small data files called cookies on your
device.
Most
big websites do this too.
LEARN MORE ABOUT THE COOKIES WE USE.
هێنانی هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل بۆ ناو فڕۆكه قه‌ده‌غه‌یه؛ مه‌به‌ست له‌وه‌ش سهلامەتیی گه‌شته‌كه و پاراستنى گیان و ماڵى گه‌شتیارانه. نابێت ئه‌و جۆره كه‌لوپه‌لانه بهێنرێنه ناو فڕۆكه یاخود له‌گه‌ڵ جانتاكان ڕه‌وانه بكرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه پێشێل بكرێت، ئه‌وا كه‌سى به‌رپرسیار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ و سزا ده‌درێ.
دەمانچە و تفەنگ و تەقەمەنی بە تەواوی قەدەغەیە بۆ چوونە ناو هەولێر، تەنانەت ئەگەر لە جانتای هەڵگرتنی چێک ئینیشدا بێت.
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئەربیل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیار، شانازی بە ئاسانکارییە پێشکەوتووەکان و خزمەتگوزارییە ستانداردە جیهانییەکانییەوە دەکات؛ کاتێکی خۆش لە هەرێمی کوردستان به‌سه‌ر ببه!